جێبەجێکردنی یاسای باڵاپۆشی زۆرەملێ له ئێران هەڵدەوەشێتەوە
  2025-03-16       425       

مەحموود نەبویان ڕایگەیاند، ئەگەر یاسای باڵاپۆشی زۆرەملێ سیستەمی وڵاتەکە لاواز بکات، ئەوا جێبەجێکردنی “پووچەڵ” دەبێت، دەشڵێت، جێبەجێکردنی هەر شتێک ببێتە جیاوازیکردن لەنێوان ئایدۆلۆژیاکان ئەوا دەبێت بووەستێنرێت.

ئاوێنە: مەحموود نەبویان ئەندامی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، ئاماژە بە یاسایی باڵاپۆشی زۆرەملێ دەکات و بەمجۆرە زانیاریی دەخاتەڕوو.

مەحموود نەبویان ڕایگەیاند، پەسەندکردنی یاسای باڵاپۆشی زۆرەملێ دەگەڕێتەوە بۆ پێش ڕووداوەکانی سووریا، بەڵام لەگەڵ ڕووخانی بەشار ئەسەد، سکرتاریەتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی فەرمانی ڕاگرتنی جێبەجێکردنی داوە.

وتیشی، پاراستنی دەسەڵاتی سیستەمی ئیسلامی گرنگترین پرەنسیپی حکوومەتە و ئەگەر ئەو یاسایە سیستەمەکە لاواز بکات، ئەوا جێبەجێکردنی “پووچەڵ” دەبێت.

وتیشی، جێبەجێکردنی هەر شتێک، کە ببێتە هۆی جیاوازیکردن لەنێوان ئایدۆلۆژیاکان ئەوا دەبێت بووەستێنرێت.

جێگای ئاماژەیە، ماوەی چەند ڕۆژە لە پەرلەمانی ئێران مشتومری فراوان لەسەر دواخستنی جێبەجێکردنی یاسای باڵاپۆشی زۆرەملێ درووست بووە، هەروەها لە بەرامبەر دژایەتییکردنی یاساكە بەشێک لە ئەندام پەرلەمانانان لە پەیامێكدا داوایان لە محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران کردووە، کە لە بەرامبەر ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی بووەستێت و بەرگری لە کەرامەتی پەرلەمان بکات.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×