حوسییەكانی یەمەن: هێرشمان كردە سەر كەشتییەكی فڕۆكەهەڵگری ئەمریكا لە دەریای سور
  2025-03-16       234       

وتەبێژی سەربازیی حوسییەكانی یەمەن رایگەیاند، بە چەنیدن موشەك و درۆنێك هێرشیان كردۆتە سەر كەشتییەكی فڕۆكەهەڵگری ئەمریكا لە دەریای ناوەڕاست، ئەوەش وەك وەڵامێك بۆ هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر یەمەن.

ئاوێنە: وتەبێژی سەربازیی حوسییەكانی یەمەن رایگەیاند، كەشتی فڕۆكەهەڵگری یو ئێس ئێس هاری ترومان (CVN – 75) و كەشتییە جەنگییەكانی دیكەی سەربەو كەشتییەیان لە باكوری دەریای سور كردۆتە ئامانج.

هێرشی حوسییەكان دوای چەند سەعاتێك لە هێرشی ئاسمانی ئەمریكا بۆ سەر پێگەكانی حوسییەكان لە یەمەن هات كە تێیدا 31 كەس كوژران و 101 كەسی دیكەش برینداربون.

وتەبێژی حوسییەكان وتوشیەتی، هێرشەكەیان بۆ سەر كەشتییە ئەمریكییەكە لە وەڵامی دەستدرێژیی ئەمریكادابوەو هێرشەكەیان بە درۆنێك و 18 موشەكی بالیستی و باڵدار ئەنجامداوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×