هەواڵگریی ئیسرائیل: دەبێت ئیسرائیل خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسیی تورکیا لە سوریا ئامادە بکات
  2025-03-17       264       

یایر ڕاڤید ڕاڤیتز، فەرماندەی پێشووی یەکەی 504 و بەرپرسی لقی ئۆپەراسیۆنی مۆساد لە بەیروت، هۆشداریی داوە کە ئیسرائیل دەبێت خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای تورکیا ئامادە بکات، جەختیشی لەوە کردۆتەوە کە دوژمنی دووەم (دوای ئەحمەد شەرع  سەرۆک کۆماری سوریا) تورکیایە بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانە.

ئاوێنە: ئەو بەرپرسەی هەواڵگریی ئیسرائیل ڕوونیشیکردەوە، ئەردۆغان "لە داهاتوودا ئیسرائیل بۆ پلانە ئۆپەراسیۆنەکانی زیاد دەکات، دواتر هێزەکانی خۆی لە باشووری سوریا بە شێوەیەک ئامادە دەکات کە هەڕەشە لە ئیسرائیل بکات، لەم قۆناغەدا دەبێت ئامادەکاریی ئیسرائیل لەسەر بنەمای هەواڵگری بێت، بەڵام دەبێت توخمە گونجاوەکان پێشتر ئەو هێزەیان بنیات بنێن، هەروەها کاتێکیش کاتی هات، دەبێت خۆیان ئامادە بکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای تورکیا کە بە یەکێک لە سوپای تورکیا دادەنرێت لە جیهاندا".

هەروەک وتویەتی: "ئەو وەهمانەی ئاشتیی و سەقامگیریی زۆر دەمێکە داڕماوە کە وایکرد سەرۆک ئەرکانی ئیسرائیل لە کاتی ئۆپەراسیۆنی شمشێری ئاسنین و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ حزبوڵڵا لە باکووردا هێزی سوپای ئیسرائیل کەمبکەنەوە.

جەختیشی کردۆتەوە کە چوونی تورکیا بۆناو ناتۆ گرنگ بووە و هەڵوێستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کاریگەرییەکی گەورەی هەیە، بەڵام لەئێستادا هیچ جیهانێکی پارێزراو نییە و سیستەمی ئەمریکاش لەگۆراندایە و سیاسەتی ئیدارەکەش  بەرانبەر بە ئیسرائیل و ئەوەی لەناوچەکەدا دەگوزەرێت لەگۆڕاندایە.

ئەسلی ئایدینتاسباس لە دامەزراوەی بروکینگز ئاماژە بەوە دەکات کە سوریا بووەتە گۆڕەپانی شەڕی بە وەکالەت لە نێوان تورکیا و ئیسرائیل و ئاڵۆزییەکانی نێوانیان پەرەی سەندووە. دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، ئیسرائیل دەستی بەسەر بەشێکی خاکی باشووری سوریادا گرتووە، کە حکومەتی سوریا و نەتەوە یەکگرتووەکان بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەستی ساڵی 1974یان هەژمار کردووە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×