ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، درۆنێك لە گوندی "سۆفیان"ی سەربە ناحیەی بنگرد لە سنوری قەزای دوكان كەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە ئاگركەوتەوەو زیانی بە ماڵی هاوڵاتییەك گەیاندوە.
ئاوێنە: بەگوێرەی زانیارییەكان درۆنەكە نزیك سەعات 7:45 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ كەوتۆتە خوارەوەو دەوترێت توركییە.
سیروان سەرحەد، قائیمقامی دوكان رایگەیاندوە، درۆنەكە لەنزیك ماڵێك كەوتۆتە خوارەوە و بە كەوتنە خوارەوەی ئاگركەوتۆتەوە بەڵام زیانی گیانی لێ نەكەوتۆتەوە.
ئەوەشی خستۆتەڕو تاوەكو ئیستا ئاشکرا نەبوە كە ئاخۆ درۆنەكە خۆكوژی بوەو ئەو ئۆتۆمبێلەی كردۆتە ئامانج كە لەنێو ماڵەكەدا وەستاوە یاخود بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە كەوتۆتە خوارەوە.
هێزە ئەمنییەكان دوای روداوەكە چونەتە شوێنەكەو دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردوە.
لێرە كلیك بكە بۆ بینینی ڤیدیۆكە