دادگای هەولێر داواکاری پارێزەری ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی ڕەتکردەوە، بە ئازادکردنی بە مەرجی ناوبراو و تا 9ی ئەیلوول، دەبێت شێروان شێروانی لە زیندان بمێنێتەوە.
ئاوێنە: محەمەد عەبدوڵا، پارێزەری شێروان شێروانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکرەوە: “جارێکی تر ستەم کردن لە شێروان شێروانی کراو دادوەر بریاریدا بە ڕەتکردنەوەی داواکاری بریکاردارم ڕۆژنامەنووس شێروان ئەمین ناسراو بە شێروان شێروانی بە ئازاد بوونی بە مەرج، کە بەداخەوە بریارێکی چاوەڕوان نەکراو بوو”.
باسی لەوەشکردووە: دادوەر بڕیاریداوە بە هێشتنەوەی شێروان شێروانی لە زیندان تا 9ی ئەیلوولی 2025.
ئەوە لەکاتێکدایە، شێروان شێروانی دهبوو له مانگی 9ی ئەیلولی 2023، ئازادبکرایە، بەڵام پێش ئەو وادەیە لە 7ی تەممووزی 2023، بەپێی ماددەكانی 298 و 295 لە یاسای سزادانی عێراق، بە چوار ساڵ بەندکردن سزا درایەوە دواتر بە بڕیارەکەی سەرۆکی هەرێم سزاکەی چوار ساڵ کەم کرایەوە بە دوو ساڵ و بڕیاربوو ههفتهی رابردوو ئازاد بکرێت، بهڵام جارێكی دیكه ئازادكردنی دواخرایەوە.