مەسرور بارزانی و وەزیری وزەی توركیا كۆبونەوە
  2025-03-16       203       

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم و ئەلپئەرسلان بایرەكدار، وەزیری وزەی توركیا كۆبونەوە. مەسرور بارزانی دەڵێت، هاوڕابوین لەسەر نەهێشتنی هەمو ئاستەنگەكانی بەردەم هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لەنزیكترین كاتدا.

ئاوێنە: مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، پێشوازیمان لە ئەلپئەرسلان بایرەکدار، وەزیری وزەو سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد .

وتوشیەتی، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیامان، بە تایبەتی لە بواری وزەدا تاوتوێ کرد.

ئەوەشی خستۆتەڕو"هاوڕابوین لە سەر نەهێشتنی هەمو ئاستەنگ و بەربەستەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان لە زوترین کاتدا."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×