پێشنیاری نوێ بۆ نرخی كارەبای 24 سەعاتی ئاشكراكرا؛ "زۆر زۆر گرانە"
  2025-03-15       1189       

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان پێشنیاری نوێی نرخی كارەبای 24 سەعاتی ئاشكرادەكات و دەڵێت، نرخەكان "زۆر زۆر گرانن" و هیچ جیاوازییەكی ئەوتۆیان لەگەڵ پێشودا نییە.

ئاوێنە: عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"پێشنیاری نوێی نرخی کارەبامان دەستکەوتوە، زۆر زۆر گرانە، ڕەتیدەکەینەوە، کەمپەینی فراوانی دژدەکرێ."

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشداوە "وتیان پێداچونەوە دەکەین، ئەمە هیچ جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ پێشودا نییە."

بەپێی پێشنیاری نرخی نوێ كە لەلایەن عەلی حەمەساڵحەوە بڵاوكراوەتەوە، هەتا 600 کیلۆ وات 100 دینارە بۆ یەک کیلۆوات.

پەرلەمانتارەكە وتوشیەتی"دەتوانین بڵێین خەڵک بەتێکڕا لە سەرو 600 کیلۆوات (سێ ئەپمێرو نیو) بەکاردێنێ."

هەر بەپێی پێشنیاری نرخی نوێ، لە 600 بۆ 750 کیلۆوات هەر کیلۆواتێک بە 133 دینار و لە 750 کیلۆوات هەتا 900 کیلۆوات، 166 دینارە بۆ هەر کیلۆواتێک كە بەقسەی عەلی حەمەساڵح ئەوە "واتە پێنچ ئەمپێر بە نزیکەی 100 هەزار دینارە".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×