به‌رپرسێكی هه‌رێم : فشاری ئەمریكا نەبێت، عێراق مووچە بۆ هەرێم نانێرێت
  2025-03-16       299       

بەرپرسێكی باڵای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، فشاری ئەمریكاو هاوپەیمانان هۆكاری ناردنی بودجەو مووچەی هەرێمە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە، ئەگەرنا حكومەتی عێراق دەستی دەستی دەكات و هەرجارەو گرفتێكی دارایی بۆ هەرێم دروست دەكات.

ئاوێنە: بەرپرسە باڵاكەی هەرێم كە ناوی ئاشكرا نەكراوە بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاندووە، گەر فشاری ئەمریكاو هاوپەیمانان نەبێت، عێراق ئامادە نییە مافە دەستوری و یاساییەكانی هەرێمی كوردستان بدات.

دەشڵێت، سەرجەم كێشە هونەرییەكانی بەردەم ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێم چارەسەركراون، بەڵام بەهۆكاری سیاسی گرفت بۆ ناردنی موچەی موچەخۆران دروست دەكرێت.

فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان موچەی مانگی 12 ی ساڵی 2024یان وەرنەگرتووە، حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرپرسیارێتی دابەش نەكردنی موچەی ئەو مانگە دەخەنە ئەستۆی یەكتری.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×