بەهۆی تەقینەوەی مین هاوڵاتییەك گیانی لەدەستدا
  2025-03-17       189       

بەپێی زانیارییەكان، شەوی ڕابردوو گەنجێک بەناوی دڵشاد مەحمود، خەڵكی گوندی تەڕاتەوەن لە گوندی کوڕەمێوی سەر بە شارەدێی ناڵپارێز، مین پێیدا تەقیەوە و بەهۆیەوە گیانی لە دەستدا.

ئاوێنە: بەپێی زانیارییەكان، شەوی ڕابردوو، لە گوندی کوڕەمێوی سەر بە شارەدێی ناڵپارێز لە سنوری شارۆچكەی پێنجوێن مین بە گەنجێكدا تەقیەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

هەروەها، زانراوە، ئەو كەسەی لە ڕووداوەكەدا گیانی لەدەستداوە گەنجێكە بەناوی دڵشاد مەحمودە و خەڵكی گوندی تەڕاتەوەنە لە سنوری پێنجوێن.

هاوكات، لە چەند رۆژی رابردووشدا لە سنوری سۆران هاوڵاتیەكی دیكەی هەرێم لەكاتێكدا چووبوە ناوچە كوێستانیەكانی سنورەكەی مینی پێدا تەقیەوە و گیانی لەدەستدا.

جێگای ئاماژەیە، لە بەشێكی زۆری ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەت ناوچە سنورییەكان مینێكی زۆر چێندراوە و بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی مەدەنی بونەتە قوربانی و تا ئێستاش بە دروستی نازاندرێت ڕێژەی چەندی خاكی هەرێم لە مین پاككراوەتەوە و هەروەها ڕێژەی چەندیش مین رێژكراوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×