هەپەگە: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی جۆری ئاکنجی لە قەندیل خرایەخوارەوە-نوێكرایەوە
  2025-03-17       424       

هەپەگە ڕایگەیاند، لە ١٦ـی ئاداری ٢٠٢٥، یەکەیەک سەر بە هێزەکانی بەرگری ئاسمانی شەهید دەلال فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی چەکهەڵگر لە جۆری ئاکینجی، کە بە بەرزی دەفڕی و  تورکیا پێی وابوو ناخرێتە خوارەوە، خرایە خوارەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، سەبارەت بە خستەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی چەکهەڵگری تورکیا لە جۆری (ئاکنجی) لە ئاسمانی قەندیل، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە بەمشێوەیەیە:

“دوای بانگەوازی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ، بڕیاری ئاگربەستی پارتەکەمان (پەکەکە) بە تەواوی لەلایەن هێزەکانمانەوە جێبەجێ دەکرێت. بەڵام سەرەڕای ئەمە، چالاکییەکانی هەواڵگری هێزەکانی سوپای تورک بەرەو ناوچەکانمان چڕتر بوونەتەوە، هێرشەکانی ئاسمانی و تۆپبارانەکان بەردەوام بوون. هەر چالاکییەکی هەواڵگری هێرشێکە. چونکە چالاکییەکە کە ئامادەکاری بۆ هێرش دەکات. لەو کاتەوەی کە ئاگربەست ڕاگەیانراوە، سوپای تورک هەشت جار هێرش بە چەکی قەدەغەکراو، ٩٣ جار هێرشی ئاسمانی و پێنج هەزار و ٥٢ جار هێرشی بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن بۆ سەر ناوچەکانی پاراستنی مەدیا ئەنجام داوە.

لە بەرامبەر ئەمەدا، لە کاتژمێر ٠٧:٢٠ خولەکی ئێوارەی ١٦ـی ئاداری ٢٠٢٥، لەلایەن یەکینەیەکی سەر بە هێزەکانی بەرگری ئاسمانی شەهید دەلال، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە جۆری ئاکینجی کە بە بەرزی لە ئاسمانی قەندیل دەفڕی و دەوڵەتی تورک پێی وابوو ناخرێتەخوارەوە، خرایە خوارەوە. ئەگەر ئەم هێرشانە بەردەوام بن، ئێمەش مافی خۆمانە بۆ مەبەستی بەرگری ئەم جۆرە فڕۆکە هەواڵگرییانە بخەینە خوارەوە و ئەم ئەرکە جێبەجێ دەکرێت.”

شایەنی باسە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکهەڵگری جۆری ئاکنجی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بە بەهێزترین فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە قەڵەمدراوە و هەمیشە دەیانوت بەهیچ جۆرێک ناخرێتەخوارەوە بەڵام تا ئێستا لەلایەن گەریلاکانی ئازادییەوە بەمەوە سێ دانەیان لێ خراوەتەخوارەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×