وەزیری وزەی توركیا لە عێراقە و تاوتوێی دۆسیەی نەوت دەكات
  2025-03-16       129       

ئاڵپئارسلان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا و شاندێكی یاوەری بە سەردانێكی فەرمی لە بەغدان و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هەردو وڵات لە بوارەکانی نەوت و گاز و وزە دەكات.

ئاوێنە: فەرمانگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندی حکومی لە وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوتی عێراق پێشوازی لە وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا و شاندێكی یاوەری كرد. 

ئاماژەی بەوەشكرد، لە میانی دیدارەکەی وەزیری نەوتی عێراق و وەزیری وزەی توركیا پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هەردو وڵات لە بوارەکانی نەوت و گاز و وزە تاوتوێ کران.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، لە کۆبونەوەکەدا جێگری وەزیر بۆ کاروباری دەرهێنان، بەڕێوەبەرە گشتییەکانی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)، کۆمپانیای نەوتی باکور، بەشی ئابوری و بەشی یاسایی وەزارەت ئامادەبون.

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×