گه‌رمای سبه‌ینێ له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ ده‌گاته‌ 31 پله‌
  2025-03-16       136       

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ كه‌شی ناوچه‌ جیاجیاكان ساماڵ و هه‌ندێكجار په‌ڵه‌ هه‌وراوی ده‌بێت..

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ كه‌شی ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێم به‌گشتی ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش به‌ نزیكه‌ی 1 – 2 پله‌ی سیلیزی به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌ له‌ تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، سبه‌ی دووشه‌ممه‌ شه‌ممه‌  پله‌كانی گه‌رما 1-2 پله‌ی سیلیزی به‌راورد به‌ تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ نزم ده‌بنه‌وه‌‌.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 29  پلەی سیلیزی
سلێمانی : 25 پلەی سیلیزی
دهۆک : 28  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 31 پلەی سیلیزی 
زاخۆ  : 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 27 پلەی سیلیزی
سۆران : 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 31 پلەی سیلیزی

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×