به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی شارۆچكەی چه‌مچه‌ماڵ ڕایگەیاند، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تاوه‌كو ڕۆژی ١٢ـی ئەم مانگە لە نێوان سلێمانی- چەمچەماڵ ١٤ ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوه و به‌هۆیانه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و شەش كه‌سی دیكەش برینداربوون.
ئاوێنە: عه‌مید عومه‌ر عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی شارۆچكەی چه‌مچه‌ماڵ لەبارەی ژمارەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ لە سنوورەكەیان و زیانە گیانییەكانی ڕایگەیاند: له‌دوای دانانی كامێرا جێگیره‌كانی ڕێگه‌ی سلێمانی چه‌مچه‌ماڵ ڕێژه‌ی ڕووداوه‌كان كه‌می كردووه.
وتیشی، له (١/١/٢٠٢٤) تاوه‌كو (١٢/٣/٢٠٢٤)، ٢٣ ڕووداوی هاتوچۆ ڕویداوه به‌هۆیانه‌وه دوو كه‌س گیان له‌ده‌ستداوه و ٣٢ كه‌سی دیكەش بریندار بوون.
ئەوەشی خستەڕوو، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تاوه‌كو ڕۆژی ١٢ـی مانگە ١٤ ڕووداوی هاتوچۆ ڕویانداوه و به‌هۆیانه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و شەش كه‌سی دیكەش برینداربوون.
ئەوەش لەكاتێكدایە، ساڵانە ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی لە هەرێمی كوردستان بەهۆی ڕووداوەكانی هاتوچۆ دەبنە قوربانی و بەهۆیەوە شۆفێران زۆری ڕووداوەكان بۆ خراپی ڕێگاوبانەكان دەگێڕنەوە و لە بەرامبەردا لایەنی هاتوچۆ دەڵێت، زۆرینەی ڕووداوەكان پەیوەندی بە تیژڕەوی و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانی هاتوچۆوە هەیە.