بانكی بازرگانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕاگرتنی راكێشانی پاره‌ی نه‌ختینه‌ی له ڕێگه‌ی ئامێری ATM له ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕاگه‌یاند.
ئاوێنە: بانكی بازرگانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "به‌هۆی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له ئه‌نجامی خراپ به‌كارهێنانی كارتی ئه‌لیكترۆنی (ڤیزا و ماسته‌ركارد) دروست ده‌بن و بۆ دوركه‌وتنه‌وه له‌و مه‌ترسیانه، راكێشانی پاره له ڕێگه‌ی ئامێری ATM بۆ ئه‌و كارتانه ته‌نها له ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕاگیراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ڕێگه‌ی ئامێره‌كانی POS و ئۆنلاینه‌وه ده‌توانرێت پاره‌دان به كارت به‌كاربهێنرێت.
پێشتریش بانكی بازرگانی عێراق، هۆشداریدایە بەكارهێنەرانی لەوەی، بەئاگاییەوە كارتەكانیان بەكاربهێنن و دوربكەونەوە لە پێدانی كارتەكانیان بەكەسانی دیكە یاخود پاسۆردی ئەپلیكەیشنەكەیان بۆئەوەی بەشێوەیەكی خراپ بەكارنەهێندرێن.