دوای زیاتر لە دو مانگ بێسەروشوێنبون، تەرمی كچە كوردێك لە كەنەدا دۆزرایەوە
  2025-03-22       1042       

پاش زیاتر لە دو مانگ بێسەروشوێن بون، پۆلیسی كەنەدا دۆزینەوەی تەرمی كچێكی كوردی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانی راگەیاند.

ئاوێنە: پۆلیسی شاری ویندزەری كەنەدا، لە راگەیەندراوێكدا وتی، دوێنێ هەینی تەرمی شیلان شابازیان دۆزایەوە.

شیلان شابازیان، تەمەن 26 ساڵ، خەڵكی قروەی رۆژهەڵاتی كوردستان، لەشاری ویندەرزی كەنەدا دەژیاو بەگوێرەی قسەی نزیكەكانی لە ئارایشتگا كاری كردوە.

بەپێی قسەی پۆلیسی ویندەرز، شیلان بۆ دوایین جار لە سەعات 7ی ئێوارەی رۆژی 4ی كانونی دوەمی 2025 بینراوەو لەدوای ئاگاداركردنەوەیان لەو كاتەوە لە هەوڵی گەڕاندان بەدوایدا، بەڵام دوێنێ تەرمەكەیان دۆزیوەتەوە.

پۆلیس هۆكاری مردنەكەی شیلانی باس نەكردوە، بەڵام وتویەتی،  لێكۆڵەرەوەكانیان گومانی ئەوە ناكەن كە مردنی شیلان، كردەوەیەكی تاوانكاری بێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×