د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، هەر كات حكومەت پێكهێنراو لانەكان گەیشتنە رێككەوتن، ئەو ئامادەیە دەست لە پۆستەكەی هەڵبگرێت.
ئاوێنە: د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، ئەمڕۆ دوشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان لەبارەی گۆڕانكاری له پۆستی پارێزگاری سلێمانی، وتی، "ئێمه له‌زوه‌وه وتومانه كه سێ جار داوای به‌خشینمان له پۆسته‌كه‌مان كردوه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین كه پۆستێكی چوار ساڵ جارێك زیاتر به‌رده‌وام بێت."
وتیشی"یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان رێگه‌ی به ئێمه‌داوه كه ببین به پارێزگار و ده‌بێت له پۆستی پارێزگار بمێنینه‌وه تا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌كرێت و پارێزگار هه‌ڵبژێردرێت".
ئەوەشی خستەڕو"به‌دیار ئه‌و رێكاره یاساییه‌وه نه‌وه‌ستاوین به‌ڵكو به‌لۆژیك كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كەین و هه‌ر كاتێك حكومه‌ت پێكهێنرا و ئه‌و لایه‌نانه گه‌یشتنه رێككه‌وتن چی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و لایه‌نی سێیه‌میش كه پارتی دیموكراتی كوردستانه كه‌س له ئێمه ئاسانتر نییه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌مان بین".