بۆ هەڵگرتنی سزاكانی سەر وڵاتەكەی، وەزیری دەرەوەی توركیا دەگاتە واشنتۆن.
ئاوێنە: هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا دەگاتە واشنتۆنی پایتەختی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
لەم سەردانەدا، هاكان فیدان داوا لە بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریكا دەكات سزاكان لەسەر توركیا هەڵگرن و، رێگەی پێبدەن دەست بە پرۆگرامەكانی بكاتەوە لەبواری فڕۆكەی جەنگیدا.
هەر لەسەردانەکەدا، هاكان فیدان چاوی بە ماركۆ رۆبیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەكەوێت، ئەمەش دوای چەند رۆژیك دێت لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان ترەمپ و رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا، پەیوەندییەك كە یەكێك لە گەورە یاریدەدەرەكانی ترەمپ بە "خاڵی وەرچەرخان"ی ناویهێنا.
سەردانەکەی فیدان لەکاتێکدایە، ئەنكەرە هەوڵی بەهێزكردنەوەی پەیوەندییەكانی دەدات لەگەڵ ئەمریكا، لەسەردەمی ئیدارەی سەرۆك دۆناڵد ترەمپدا.