ئەردۆغان "موسڵ"‌و "تەبرێز" بە "بەشێک لەجوگرافیای مەعنەوی تورکیا" ناودەبات!
  2025-03-25       1113       

ئەردۆغان دەڵێت "لەسوریاوە تاغەززە، لەحەلەبەوە تا تەبرێز، لەموسڵەوە تا قودس، سەرانسەریان جوگرافیای مەعنەویمانە".

 

ئاوێنە: رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەپێشتەپەی ئەنقەرە، شارەکانی موسڵ‌و تەبریزی بە"جوگرافیای مەعنەوی" جیهانی تورکی ناوبرد.

ئەردۆغان هەروەها ئاماژەی بەشەڕی چناق قەڵا کردو وتی "لە سوریاوە بۆ غەززە، لەحەلەبەوە تا تەبرێز، لەموسڵەوە تا قودس، بەدرێژایی جوگرافیای مەعنەویمان، شەهیدان پێکەوە شانبەسانی یەکتر لەچناق قەڵا پشوو دەدەن".

وتیشی "نەورۆز ئاهەنگێک نییە بۆ نەتەوەیەکی دیاریکراو، بەڵکو ئاهەنگێکە بۆ هەموو نەتەوەکەمان‌و هەموو جوگرافیاکەمان بەعەلەوی‌و سوننەو تورک‌و کوردەوە، نەورۆز گرنگترین هێمای کولتووری هاوبەشمان‌و مێژووی هاوبەش‌و یەکگرتوویی چارەنووس و دڵمانەو رۆحی چناق قەڵا بەرجەستەکردنی ئەم هاودەنگییەو ئەم چارەنووسە هاوبەشەمانە".

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×