ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا (جهههپه) گهورهترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بە "سوپرایز" لە جەژنی ڕەمەزان هەڕەشەی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا کرد، ئەوەش دوای ئەوە هات کە ناوبراو لە زیندان سەردانی ئەکرهم ئیمامئۆغڵو کاندیدی پارتەکەی بۆ سەرۆکایەتی کۆمار کرد.
ئاوێنە: ئۆزگور ئۆزێل له لێدوانێكدا باسی لەوەکردوه، چاوی بە ئیمامئۆغڵو و سەرۆک شارەوانییەکانی سیسلی و بەیلیکدوزو، ڕەسوڵ ئیمرا سەهان و موراد چالیک کەوتوە، لەگەڵ تەیفون کەهرامان، یەکێک لە دەستگیرکراوەکانی ناڕەزایەتییەکانی پارکی گێزی، کە لە ساڵی 2013دا ڕویداوە كۆبوهتهوه، ناوبراو ئیمامئۆغڵو و سەرۆک شارەوانییەکانی ئەو دو شارەوانییەی بە "شێر" وەسفکردوە.
ئاماژهی بهوهشكردوه، ناڕەزایەتییەکان لە جەژندا بەردەوام دەبن و "سوپرایزێک" بۆ ئەردۆگان دەبێت و وتی، "ئێمە جەژن لە ئەنقەرە بەڕێوە نابەین، بەڵکو بە ملیۆنان کەس كۆدهبینهوه کە هێرش بۆ سەر ئیرادەی جەماوەری و دیموکراسی و مافەکان ڕەتدەکەنەوە".
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دوێنێ سێشەممە هەڵمەتێکی نوێی دەستگیرکردنی ڕاگەیاند، کە لایهنگرانی جهههپهی کردە ئامانج "دوای خۆپیشاندان بۆ شەوی شەشەم لە ژمارەیەک شار وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە زیندانیکردنی ئیمامئۆغڵو".
ئهوهشی خستهڕو، لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا 55 کەس دەستگیرکراون و تۆمەتبارکراون بە سوکایەتیکردن بە سەرۆک ئەردۆگان.
ئیمامئۆغڵو کە لە 19ی ئازار بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا، ڕکابەری سەرەکی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیایە کە دەسەڵاتەکەی 22 ساڵ بەردەوام بو.
دەستگیرکردنی ئیمامئۆغڵو بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک پاڵنەرێکی سیاسی سەیر دەکرێت و خۆپیشاندانی لێکەوتەوە کە هەندێکیان توندوتیژییان لێکەوتەوە، لە سەرانسەری وڵاتدا.
بەڵام حکومەت پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە دەسەڵاتی دادوەری تورکیا سەربەخۆیە و لەژێر کاریگەری نفوزی سیاسیدا نییە.