داهاتی ئەم مانگەی سلێمانی كەمی كردوە
  2025-03-28       189       

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم مانگەی سلێمانی نزیكەی 59 ملیار دینارە كە لە چاو مانگی رابردو نزیكەی سێ ملیار دینار كەمی كردوە.

ئاوێنە: ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم مانگەی سلێمانی لە 25-2-2025 تا 25-3-2025، خستۆتەڕو كە 58 ملیارو 954 ملیۆن و792 هەزارو 370 دینارەو 90% بەشێوەی نەختینە و %10 بەشێوەی چەكە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە داهاتی سلێمانی لەمانگی شوباتدا 62 ملیارو 804 ملیۆن و 827 هەزارو 383 دینار بوە، بەوەش داهاتی ئەم مانگە بەراورد بە مانگی رابردو 6.13% واتا نزیكەی 3 ملیار دینار كەمی كردوە.

بەپێی ماڵپەڕەكە داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لەڕۆژی 22-3-2025 تا 28-3-2025، 8 ملیارو 727 ملیۆن و 389 هەزارو 70 دینارە كە 100% بەشێوەی نەختینەیە و بەراورد بەهەفتەی رابردو نزیكەی 5 ملیار دینار كەمیكردوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×