راوێژكارێكی بارزانی: لە بەغداوە كۆسپ بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دروست دەكرێت
  2025-03-30       322       

كیفاح مەحمود، راوێژكاری مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی رایگەیاند، هێزە سیاسيەكان لە بەغدا كۆسپ بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دروست دەكەن و بابەتەكە سیاسییەو پەیوەندی بە رێكاری تەكنیكییەوە نییە.

ئاوێنە: كیفاح مەحمود، راوێژكاری مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی شەرقولئەوست وتویەتی، ئەوەی رودەدات پلانێكی رون و بەرنامە بۆ داڕێژراوە لەپێناو دروستكردنی كۆسپ لەبەردەم هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم، پەیوەندی بەو گروپە سیاسیانەوە هەیە فشار دەكەن لە بەغداو هەوڵی تێکدانی سیستمی فیدراڵی وڵات دەدەن، كە ساڵانێکی زۆرە کاردەکەن بۆ دروستكردنی كۆسپ لەبەردەم گەشەسەندنی هەرێم و سەندنەوەی دەسەڵاتە دەستورییەکانی.

ئەوشەی خستۆتەڕو، رونە کە کۆمەڵەی نەوت ناڕازییە لە بیرۆکراتیی و هەنگاوەكانی پەیوەست بە پرۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت.

ئاماژەی بەوەشداوە، بابەتەکە پەيوەستە بە سیاسەتەوە نەک رێکاری تەکنیکی، بەتایبەتی دوای ئەوەی پەرلەمان هەموارکردنەوەی ماددەی 12ی یاسای بودجەی سەبارەت بە رێکارەکانی دەرهێنانی نەوت پەسەندکرد، سەیرەكە لەوەدایە، وەزیری نەوتی فیدراڵی نزیکەی دو هەفتە لەمەوبەر رایگەیاند، لە ماوەی 48 کاتژمێردا هەناردەکردن دەستپێدەکاتەوە، بەڵام ئەوە روینەدا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×