هەپەگە: لە سێ رۆژدا توركیا زیاتر لە 500 جار ناوچەكانی ژێر دەستی گەریلای بۆردومان كردون
  2025-03-28       182       

هەپەگە ڕایگەیاند، لە سێ ڕۆژدا توركیا 526 جار لە ئاسمان و زەوییەوە ناوچەكانی ژێر دەستی گەریلای بۆردومان کردون.

ئاوێنە: ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێكدا وتی، هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی ژێر دەستی گەریلا لە زەوی و ئاسمانەوە بەبێ راوەستان بەردەوامن.

ئاماژەی بەوەشداوە، رۆژی 25ی ئەم مانگە ناوچەی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ دو جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومانکراوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، رۆژانی 26 و 27ـی ئادار فڕۆکە جەنگییەکانی توركیا  شەش جار هەرێمی گارەیان بۆردومان کردوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، هەر لە رۆژانی 26 و 27ـی ئادار، ناوچەكانی خواکورک، گارە، مەتینا، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛ 518 جار بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن بۆردومان کراون.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×