دادگای باڵای سعودیه له‌په‌یامێكدا كه ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیانی كردوه بڵاویكردۆته‌وه، هه‌ر كه‌سێك به چاو یاخود له رێگه‌ی دوربینه‌وه مانگی بینی، نزیكترین دادگا یاخود لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه ئاگادار بكاته‌وه.
ئاوێنە: دادگاكه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌گه‌ر ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه مانگ بینرا، ئه‌وا رۆژی یه‌كشه‌ممه واته 30ی مانگ ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن و ئه‌گه‌ر نه‌بینرا، رۆژی دوشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌بێت.
به‌پێی روانگه‌ی فه‌له‌كناسی رۆژی یه‌كشه‌ممه 30ی ئازار یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه، به‌ڵام تا ئێستا به‌فه‌رمی رانه‌گه‌یه‌ندراوه و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش پشت به بینینی مانگ ده‌به‌سترێت .