كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرزتردەبنەوە سبەینێش لەم ناوچانە نمەباران دەبێت
  2025-03-28       358       

كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات، لە 48 سەعاتی داهاتودا پلەكانی گەرما زیاتر بەرزببنەوەو سبەی شەممەش لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكانی هەردو پارێزگای هەولێر و دهۆك كەمێك نمەباران ببارێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە سنورییەکانى پارێزگاى هەولێر هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما، 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبن لە چاو تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممە، ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانى هەردو پارێزگاى هەولێرو دهۆک هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ کەمێک نمە باران.

كەشناسی هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە سبەی پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە، بەشێوەیەك كە 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبن لە چاو تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 29، سلێمانی: 27، دھۆک: 29، کەرکوک: 30، ھەڵەبجە: 25، زاخۆ: 30، حاجی ئۆمەران: 9، سۆران: 28، گەرمیان: 32 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×