سوپای ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، دوو بنكه‌ی سه‌ربازیمان له پارێزگای حومس له ناوه‌ڕاستی سووریا كردە ئامانج.
ئاوێنە: سوپای ئیسرائیل، سەبارەت بە بۆردوومانکردنی دوو بنکەی سەربازی لە سووریا بەم شێوەیە زانیاری بڵاوکردەوە، به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای وڵاتەكەمان ئه‌و توانا سه‌ربازییانه‌ی خاپوور كرد، كه له بنكه سه‌ربازییه‌كانی پالمێرا و تی ٤ـی سووریادا مابوونه‌وه.
ئاماژە بەوەشکراوە، سوپای وڵاتەكەمان به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌نگاوه‌كانی بۆ لابردنی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له دژی هاوڵاتیانی ئیسرائیل.
هاوکات، ئه‌مه دووه‌م هێرشه بۆ سه‌ر ئه‌و دوو بنكه‌یه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئەنجام دەدرێت.