وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند بەهۆی ناڕەزاییو خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەوە هەزارو ٤١٨ کەس دەستگیرکراونو دۆسیەی یاسایی لە دژی بەشێکیان کراوەتەوە.
ئاوینە: عەلی یەرلی کایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند جگە لەو ژمارەیەی دەستگیرکراون لەماوەی ٥ رۆژ خۆپیشانداندا ٩٧٩ کەسیش گومانلێکراونو تا ئێستا بڕیار لەسەریان نەدراوە.
هاوکات تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند "دەسەڵاتدارانی تورکیا داوایان کردووە لە ڕێگەی چەند فەرمانێکی دادگاوە زیاتر لە ٧٠٠ هەژماری سەر بە ئاژانسەکانی هەواڵ و ڕۆژنامەنووس و کەسایەتییە سیاسییەکان و خوێندکاران و نەیارانی دیکەی ئەردۆغامن بلۆک بکات".
لە ڕۆژی پێنجشەممەوە لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەکرێم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ، خۆپیشاندان ئەستەنبولو چەندین شاری دیکەی تورکیای گرتوەتەوە.
ئیمامئۆغڵو تۆمەتبار کراوە بەوەی لەکاری گەندەڵیییەوە تێوەگلاوە.