پەرلەمانتارێکی کورد له پەرلەمانی عێراق، وردەکاریی بڕیارێکی وەزیری دارایی عێراق لەبارەی مووچەی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات و دەڵێت: "وەزیری دارایی عێراق وتی دوای دابەشکردنی مووچەی بەغدا و پارێزگاکان، مووچەی مانگی ئاداری هەرێمی کوردستان دەنێرێت".
ئاوێنە: شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، راگەیاند: "تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بۆ دوێنێ ئەوەی خستووەتە ڕوو، بڕیاری داوە دوای دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی بەغدا و پارێزگاکان، مووچەی مانگی ئاداری هەرێمی کوردستان دەنێرێت."
ئاماژەی بەوەش دا، دوێنێ 24ی ئادار، مووچەی بەشێکی زۆری وەزارەت و فەرمانگەکانی عێراق دابەش کراوە و ئەمڕۆ زۆرتریش دەدرێت.
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: "هیچ کێشەیەک لە تەمویلی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵدا نییە و کە واژۆ کرا، پارەکە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی دەدرێتە دارایی هەرێمی کوردستان و چاوەڕێین ئەمڕۆ واژۆکە بکات."
شێروان دووبەردانی، دڵنیایی دایە فەرمانبەران و وتی: "فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پشتڕاست بن، بەر لە جەژنی ڕەمەزان مووچەکانیان وەردەگرن."