١٠ هەزار پێشمەرگە زەوی وەردەگرن
  2025-03-25       225       

بەڕێوەبەری هۆبەی یاسایی وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند:  نای نزیکەی 10 هەزار پێشمەرگە بۆ وەرگرتنی زەوی ئامادە دەکرێ و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت.

ئاوێنە:  ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٥، سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری هۆبەی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان، ئاشکرایکرد، "بڕیارە هەفتەی داهاتوو لیستی کاروانێکی پێشمەرگە بۆ وردبینی بنێرینە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کە نزیکەی 10 هەزار پێشمەرگەن، تاوەکو ئێستا نزیکەی 300 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین بۆ وەرگرتنی زەوی وردبینی لە ناوەکانیان تەواو بووە و نزیکەی 260 هەزاریان رەزامەندی وەرگرتنی زەوییان وەرگرتووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو 40 هەزار فەرمانبەرەی دیکە کە وردبینی لە ناوەکانیان تەواو بووە و رەزامەندی وەرگرتنی زەوییان وەرنەگرتووە، ئەمڕۆ و سبەی ناوی هەموویان دەنێرینە ئەنجوومەنی وەزیران".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×