یه‌ک شه‌ممه‌, 30 ی ئازار , 2025
ئەمریكا هێرشی كردە سەر حووسییەكانی یەمەن
  2025-03-26       178       

درەنگانی شەوی ڕابردوو جارێكی دیكە فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا دوو هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر حووسییەكانی یەمەن لە شاری سەنعا ئەنجامدا، كە تیایدا بنكەیەكی حووسییەكانیان كردە ئامانج.

ئاوێنە: میدیا عەرەبییەكان سەبارەت بە هێرشێكی نوێی ئەمریكا بۆ سەر حووسییەكان بڵاویان كردەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو جارێكی دیكە فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا دوو هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر حووسییەكانی یەمەن لە شاری سەنعای پایتەخت ئەنجامدا.

ئاماژە بەوەشكراوە، فڕۆكە جەنگییەكان بنكەیەكی حووسییەكانی یەمەنیان لە ناوچەی عەسر لە ڕۆژئاوای شاری سەنعا كردە ئامانج.

هاوكات، تا ئێستا ژمارەی زیانە گیانییەكان دیار نییە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا خۆی ڕاستەخۆ سەرپەرەشتی یەكەم هێرشی بۆ سەر حووسییەكان كرد و وتی، دەرگای دۆزەخ بەڕووی حووسییەكان دەكەینەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×