2025-03-30   274     
وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف‌و كاروبارى ئاینى حكومه‌تى هه‌رێم په‌یامێك ئاراسته‌ى ئه‌و عه‌ره‌بانه ده‌كات كه له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌ژین، وته‌بێژى وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ده‌ڵێت:"ده‌بێت هه‌موو ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ى له‌كوردستان ده‌ژین ئه‌مڕۆ بكه‌نه جه‌ژن"، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "لەدیاریکردنی ڕۆژی جەژن بەشێک لەوڵاتانی ناوچەکە پشتیان بەکوردستان بەست".
ئاوێنە: نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف‌و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، "ئێمە به‌گوێره‌ى بنەما شەرعییەکان بڕیاری جەژنمان داوە، یەکێکیش لەبنەما شەرعییەکان بینینی مانگە".
وتیشى:"ئێمە لیژنەی لاوەکی‌و لیژنەى فەرعیمان هەیە، دوای ئەوەی بەوردی چاودێریی بینی مانگیان کرد بڕیاری جەژن درا، دەتوانم بڵێم زۆربەی وڵاتانی ناوچەکەش بەشێکیان پشتیان بەئێمە بەست لەڕاگەیاندنی جەژن، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە هەرێمی کوردستان، ژینگەی پاکەو شوێنی بەرزەو چیاکانی بەرزە دەتوانرێت بەئاسانی مانگی تێدا ببینرێت".
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "دوای ئەوەی لیژنەی بینی مانگ گەیشتە ئەو بڕوایەی کە مانگ بینراوە یەکسەر جەژنی ڕاگەیاند".
ئه‌وه‌شى وت:"جەژن لەهەرێمی کوردستان یەک جەژنە، وەزارەتی ئەوقاف‌و کاروباری ئایینی کە ڕایگەیاندوە، دەبێت ئەو برا عەرەبانەی کە لێرەن بەشیعە‌و سوننەوە لەگەڵ ئێمە جەژن بکەن لێرە یەک جەژن هەیە".