محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆك كۆماری سوریا بۆ قۆناغی ڕاگوزه‌ر په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا و پیرۆزبایی جه‌ژنیان له یه‌كدی كرد، سودانی جەختی لەسەر هەڵوێستی پتەوی عێراق کردەوە بۆ وەستان لە پاڵ هەڵبژاردنەکانی گەلی سوریا و گرنگی پڕۆسەی سیاسی بە به‌شداری هەمو مەزهەب و پێکهاتەکانیەوە.
ئاوێنە: نوسینگەی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، محەمەد شەیاع سودانی ئەمڕۆ سێشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لەگەڵ سەرۆکی سوریا ئەحمەد شەرع بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە ئاڵوگۆڕ کرد.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، لەمیانەی پەیوەندییەکەدا سودانی بەبۆنەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی سوریاوە هیوا و پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی گەلی سوریا کرد و جەختی لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق کردەوە لە پاڵپشتی کردنی هەڵبژاردنەکانی گەلی سوریا و "گرنگە پڕۆسەی سیاسی هەمو پێکهاتەکان لەخۆبگرێت و یارمەتیدەر بێت بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیانە و ئاسایشی کۆمەڵگە، لە پێناو ئایندەیەکی ئارام و سەقامگیردا بۆ سوریا و هەمو ناوچەکە".
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، سودانی جەختی لەوە کردەوە کە "عێراق دەستدرێژییەکانی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر خاکی سوریا ڕەتدەکاتەوە و پشتیوانی لە یەکڕیزی و یەکپارچەیی خاکی سوریا و سەروەری دەکات لەگەڵ ڕەتکردنەوەی دەستێوەردانی دەرەکی، هەروەها گرنگی هاوکاری هاوبەش لە ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشەکانی داعش و هاوکاری لە بوارە ئابورییەکاندا، بە لەبەرچاوگرتنی دەرفەتی هاوبەش".