لە دووەم ڕۆژی جەژن زیاتر لە هەزار كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە
  2025-04-01       179       

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندرووستیی سلێمانی بڵاوی كردەوە، تەنیا لە دووەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ، لەكاتژمێر ٠٨:٠٠ـی بەیانی بۆ ١٢:٠٠ـی شەو،  هەزار و ١٠٩ هاوڵاتی بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە، هەروەها دەیان نەشتەگەریشیان ئەنجام داوە.

 ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندرووستیی سلێمانی سەبارەت بە ئاماری ئەو كەسانەی دوێنێ لە نەخۆشخانەی شار چارەسەریان وەرگرتووە، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە، کە تیایدا هاتووە، تەنیا دوێنێ لەكاتژمێر ٠٨:٠٠ـی بەیانی بۆ ١٢:٠٠ـی شەو، هەزار و ١٠٩ هاوڵاتی بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، نزیكەی ٢٠٠ هاوڵاتی بەمەبەستی چاودێریی زیاتری تەندروستییان داغڵی نەخۆشخانەكە بوون.

لە كۆتایدا ئەوەش خراوەتەڕوو، هەر دوێنێ لە نەخۆشخانەی شار نزیكەی ٣٠ نەشتەرگەری ئەنجامدراوە.

 

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×