میدیا عەرەبییەکان بڵاویان کردەوە، شەوی ڕابردوو لە بەغداد تەرمی ژنە مۆدێلێکی عێراقی دۆزرایەوە، دەشڵێن: هێزەکانی ئاسایشی عێراق لە ئەنبار بکوژەکەیان دەستگیر کرد.
ئاوێنە: میدیا عەرەبییەکان سەبارەت بە دۆزینەوەی تەرمی ژنێکی عێراقی و دەستگیر کردنی بکوژەکە بەمجۆرە زانیارییان خستوەتەڕوو، شەوی ڕابردوو لە یەکێک لە باڵەخانەکانی پارێزگای بەغدا تەرمی ژنە مۆدێلێکی عێراقی بە ناوی “شەوق عەنزی” دۆزرایەوە و لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی عێراق بکوژەکەی لە ئەنبار دەستگیر کرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، هێزەکان دەستیان بەسەر دەمانچەکەیدا گرتووە و ڕێکاری یاسایی گیراوەتەبەر، هەروەها بکوژەکە لە دایکبووی ٢٠٠٣ـیە.
جێگای ئاماژەیە، نازانرێت ئەو ژنە لە چی کاتێکدا کوژراوە، بەڵام بکوژەکە لە دوای کوشتنی ژنەکە بۆ شاری ئەنبار هەڵهاتووە، زانیاری و وەردەکاری زیاتر نەخراوەتەڕوو.