حكومەتی هەرێم: بۆ ڕۆژانی پشوی جەژنی ڕەمەزان ئامادەکاریی ئەمنیی توندوتۆڵ كراوە
  2025-03-29       233       

حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بۆ رۆژانی پشوی جەژنی رەمەزان ئامادەكاریی ئەمنیی توندوتۆڵ كراوەو هەروەها سەرجەم هێزەكانی بەرگریی شارستانی لە تەواوی هەرێم خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشی.

ئاوێنە: حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئەوەشی وتوە"بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز و پشوەکانی ئەم جەژنە لە رێکەوتی 29/3/2025 تاکو  5/4/2025 سەرجەم هێزەکانی بەرگریی شارستانی لەتەواوی هەرێمی کوردستان خرانە حالەتی ئامادەباشی بە مەبەستی پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان و جێبەجێکردنی پلانی جەژنی رەمەزانی پیرۆز."

ئەوەشی خستۆتەڕو، لە ماوەی رۆژانی پشوی جەژندا سەرجەم بنکەکانی ناوشار و دەرەوی شاری هێزەكانی بەرگریی شارستانی لە ئێشکگری تەواودا دەبن و ⁠تیمی گەڕۆک بەردەوام دەبن لە شوێنە گشتییەکانی ناوشار و بازاڕەکان.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە، ⁠بە هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی پارێزگاکان و دەستەی گەشتوگوزار، ناوچە گەشتیارییەکان تیمی گەڕۆکی لێ جێگیر دەکرێت بۆ پاراستنی گەشتیاران.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×