پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، ئەمشەو دوشەممە، لە روداوێكی تەقەكردندا لەناو سەنتەری شارەكە، دو كەس بریندابون.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ، لە راگەیەندراوێكدا وتی، نزیك سەعات 8ی ئەمشەو دوشەممە، روداوێكی تەقەكردن لە گەڕەكی تلكەبەرێ لە نزیك بەنزینخانەی میللەت لە زاخۆ رویداوە.
پۆلیسی زاخۆ ئەوەشی خستۆتەڕو، لە ئەنجامی تەقەكردنەكە دو كەس بە سوكی برینداربون.
بەگوێرەی زانیارییەكانی ئاوێنە، ئەو دو كەسەی برینداربون ژنن و روداوی تەقەكردنەكە لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی بوە.
پۆلیسی زاخۆ بەپشت بەستن بە راپۆرتی پزیشكی سەرەتایی وتویەتی، دۆخی تەندروستی هەردو بریندارەكە جێگیرە.
هێمای بۆ ئەوەش كردوە، دادوەر لەسەر روداوەكە بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دو تۆمەتبار دەركردوە.