سەرۆکایەتی کۆماری توركیا 13 داواکاری پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردوە بە مەبەستی وەرگرتنەوەی پارێزبەندی لە تونجەر باقرخان، هاوسەرۆكی دەم پارتی و چوار پەرلەمانتاری دیكەی ئەو پارتەو هەروەها چوار پەرلەمانتاری جەهەپە و دو پەرلەمانتاری دیكە.
ئاوێنە: سەرۆکایەتی کۆماری توركیا داواکارییەکانی بۆ لیژنەی تێهەڵچون ناردوە کە لە ئەندامانی لیژنەی داد و لیژنەی دەستوری پەرلەمان پێكدێت، ناردوە.
پەرلەمانی توركیا لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی كە ئەو پەرلەمانتارانە دۆسیەی تاوانیان لەدژ كراوەتەوە.
پەرلەمانتارەكان پێكدێن لە تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی كە هاوكات پەرلەمانتارە، عەلی ماهیر باشار، سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە، گوڵستان کلچ کۆچیئیت، جێگری هاوسەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی، ئەحمەد شک، پارلەمانتاری پارتی کرێکاری تورکیا (تیپ)، سیبەل سویچمەز، پەرلەمانتاری جەهەپە لە ترابزۆن، نەخلا دەمیر، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە ئاگری، جەمال ئەنگینیورت، پەرلەمانتاری جەهەپە لە ئیستانبوڵ، ماهیر پۆڵات، پەرلەمانتاری جەهەپە لە ئیزمیر، بێریتان گونەش ئاڵتن، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە مێردین، کۆرای ئایدن، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە ئەنقەرە، سالیحە ئایدەنیز، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە مێردین.