ترەمپ: هێرشەكانمان بۆ سەر حوسییەكان توندتر دەكەین
  2025-03-31       233       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا جەخت دەكاتەوە كە هێرشەكانیان بۆ سەر حوسییەكانی یەمەن توندتر دەكەن و ئەگەر حوسییەكان دەستبەرداری كردنە ئامانجی كەشتییە ئەمریكییەكان نەبن، ئەوا ئازاری راستەقینە هەم بۆ حوسییەكان و هەم بۆ پشتیوانەكانیان لە ئێران، لەڕێیە.

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ئەمشەو دوشەممە، لە پەیامێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ رایگەیاند، "لەمیانی هێرشە بەردەوامەكاندا بەدرێژایی دو هەفتەی رابردو، تیرۆریستە حوسییەكان كە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن، زۆریان لەناوبراون. زۆرێك لە چەكداران و فەرماندەكانیان كوژراون. بەدرێژایی شەو و رۆژ گوزریان لێ دەدەین، گورزەكان توندتر و توندتر دەكەین، تواناكانیان كە هەڕەشە لە كەشتیوانی و ناوچەكە دەكەن، بەخێرایی لەناودەچن."

ترەمپ جەختیشی كردۆتەوە "هێرشەكانمان بەردەوام دەبن تا ئەو كاتەی هەڕەشەكانیان بۆ سەر ئازادیی كەشتیوانی لەناودەبرین."

سەرۆكی ئەمریكا وتوشیەتی"بژاردەی حوسییەكان رونە: دەستبەرداری كردنە ئامانجی كەشتییە ئەمریكییەكان ببن، ئێمەش هێرش بۆ سەر ئێوە رادەگرین. ئەگەر نا، ئێمە تازە دەستمان پێ كردوەو ئازارە راستەقینەكە هەم بۆ حوسییەكان و هەم بۆ پشتیوانەكانیان لە ئێران، هێشتا لەڕێیە."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×