سەربەست لەزگین، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی لێکنزیکبونەته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت لە مانگی نیساندا شتی باش ڕوبدات.
ئاوێنە: سەربەست لەزگین ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه لە دهۆک دوای نوێژی جەژن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت، ڕایگه‌یاند، "لە نێوان یەکێتی و پارتی لێکنزیکبونەوەی زۆر هەیە و رێککەوتنی باش کراوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ''ئینشاڵا لە مانگی نیساندا شتی باش ڕودەدات، لە کاتێکی نزیکدا کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکدەهێندرێت''.
ئه‌و وتانه‌ی سەربەست لەزگین له‌كاتێكدایه كه زیاتر لە پێنج مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوە، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین كۆبونه‌وه له نێوان پارتی و یه‌كێتی به‌ڵام هێشتا نەتوانراوه ڕێكه‌وتنی كۆتایی بۆ پێكهێنانی كابینه‌كه ڕابگه‌یه‌نرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، پارتی 39 کورسی، یەکێتی 23 کورسی و نەوەی نوێ 15 کورسی، یه‌كگرتوی ئیسلامی 7 كورسی، ڕه‌وتی هه‌ڵوێست 4 كورسی، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری 3 كورسی، به‌ره‌ی گه‌ل 2 كورسییان بەدەستهێنا.