زێلێنسکی بە وێنەیەک مۆسکۆ توڕە دەکات
  2025-03-25       6372       
وێنەی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لەبەردەم ئەو وێنەیەی مۆسکۆی توڕەکردووە

گۆڤاری تایم وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لەبەردەم تابلۆیەکدا کە کرێملین ئاگریگرتووە لە مۆسکۆ، توڕەیی لێکەوتەوە.

ئاوێنە: دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین لەزاری ئاژانسی هەواڵی ڕوسی تاس سەبارەت بەو وێنەیەی کە گۆڤاری ئەمریکی ڕۆژی دووشەممە بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە "ڕەنگە ئەمە بە باشترین شێوە گەشەسەندنی هزری و دۆخی ناوەوەی ئەو کەسانە دەربخات کە بۆ ئەو جۆرە وێنانە پۆز لێدەدەن".

گۆڤارەکە ڕاپۆرتەکەی بە "ڕوانگەیەکی تایبەت" لە "قۆناغی کۆتایی" شەڕی ئۆکرانیا وەسف کردووە.

جێی باسە، تابلۆیەک بە ناوی "خەون" لەلایەن هونەرمەندی جۆرجیی ساندرۆ ئەنتادزێ، کە لە ساڵی ٢٠٢٢ دروستکراوە، دەوترێت باشترین هێمایە بۆ سەرکەوتنی زێلێنسکی لە شەڕی لەگەڵ ڕوسیا کە زیاتر لە سێ ساڵ لەمەوبەر دەستیپێکردووە.

هەروەها تابلۆکە لە ژوورێکی پشت نوسینگەی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا هەڵواسراوە، بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی تایم، لەکاتی وتاری سەری ساڵی زێلێنسکی لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ دەرکەوتووە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×