2025-03-25   267     
وەزارەتی دارایی‌و ئابوری حكومه‌تى هەرێم زانیاریى نوێ له‌باره‌ى موچه‌ى مانگى سێى فه‌رمانبه‌رانه‌وه ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ڕێکارەکانی ناردنی تەمویلی موچەی مانگی ئادار (مانگى 3) تەواو کرا".
ئاوێنە: وه‌زاره‌تى دارایی له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا نوسیویه‌تى:"ڕێکارەکانی ناردنی تەمویلی موچەی مانگی ئادار تەواوکراو کەمێک لەمەوبەر سەرجەم ڕێکارەکانی ناردنی تەمویلی موچە کە بڕەکەی ( ٩٥٤،٨٨٠،٤٦٧،٧٧٩ ) نۆ سەدو پەنجاو چوار ملیار‌و هەشت سەدو هەشتا ملیۆن‌و چوار سەدو شەست‌و حەوت هەزارو حەوت سەدو حەفتاو نۆ دینارە وەک تەمویلی موچەی مانگی ئازاری موچەخۆران‌و فەرمانبەران‌و خانەنشینانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە تەواوکرا".
وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ئاشكرایكردوه، "بڕیارە سبەینێ پارەکە بخرێتەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی‌و ئابوری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".