قه‌ندیل له‌ڕێگه‌ى به‌رپرسێكى دیاریه‌وه نوێترین هه‌ڵوێستى خۆى سه‌باره‌ت به‌دانانى چه‌ك ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئۆجه‌لان لەکۆنگرەدا نەبێت، گەریلا دەست لەچەک هەڵناگرێت"، ده‌شڵێت:"ده‌بوو بۆ پرسى ئاشتى ده‌رگاى بینینى ئۆجه‌لان واڵا بكرایه، نه‌ك به‌مشێوه‌یه‌ى ئێستا كه هه‌یه".
لەبەرنامەیەکی تایبەتی مەدیا خەبەر تیڤیدا، بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگه‌یاند، "ڕۆژنامەوان، سیاسەتمەدار، ئەکادیمیستەکان، نوسەر، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگه‌ی مەدەنی، وه‌فده جیاوازەکان، یاساناسەکان؛ هەموو ئەو دەوروبەرە جیاوازانەی کە دەیانەوێت ئۆجه‌لان ببینن، دەبوو توانای بینینیان هەبێت تایبه‌ت به‌پرسى ئاشتى".
وتیشى:"دەبوو هەر کەسێک کە دەیەوێت بتوانێت بچێتە لای ئۆجه‌لان‌و چاوپێکەوتن بکات، دەبوو ئۆجه‌لانیش بتوانێت پەیوەندیی لەگەڵ هەر کەسێک هه‌بێت کە خۆى دەیەوێت، دەبوو سیستەمی ئیمراڵی بەتەواوی بگۆڕدرایە، دەبوو ئەم سیستەمە سیستەمی ئیمراڵی سیستەمی گۆشەگیریی‌و ئەشکەنجە بەتەواوی لا ببرێت، دەبوو ئازادی جەستەیی ئاپۆ جێبەجێبکرێت".
به‌سێ هۆزات ئەوەشىخستەڕوو، "مەبەستمان لەهەلومەرجی تێکۆشان‌و ژیانی ئازاد ئەمەیە، ئازادی جەستەیی ئۆجه‌لانه، دەبوو ئۆجه‌لان ڕێکخستنەکەی لەناویدا هەموو ئەوانەی دەیانەوێت بیبینن دەبوو لەپەیوەندیدا بوایە، ئەمە دەبوو جێبەجێبکرێت، ئایا ئەمە کرا؟ بێگومان نه‌خێر نەکرا، گۆشەگیریی بەردەوامەو 24 ڕۆژ لە27ى شوباته‌وه تێپەڕیوە، هێشتا گۆڕانکاری نییە، پەیوەندی زۆر نییە، زانیاریش نییە، زانیاریمان نییە".
دەشڵێت:"ئەمە چۆن دەبێت؟ بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەندراوێکی بڵاوکردەوە، هەتاوەکو ڕێبەر ئاپۆ نەبێت، هەتاوەکو ڕێبەر ئاپۆ ڕاستەوخۆ نەکەوێتە ناو پەکەکەوە ناتوانێت کۆنگرە کۆبکاتەوە، ناتوانێت بڕیاربدات، ناتوانێت خۆی هەڵوەشێنێتەوە، گەریلا ناتوانێت دەست لەچەک هەڵبگرێت، ئەمە ڕونە، هیچ لایەنێکی ئەمە بێ گفتوگۆکردن نییە، تەنها ئۆجه‌لان دەتوانێت ئەم پرۆسەیە بەڕێوەبات".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "هەتاوەکو لەم بابەتەدا هەنگاوێک نەنرێت ئەم کۆنگرەیە ناتوانێت کۆبێتەوە، ناتوانێت بڕیارێکی لەو شێوەیە وەربگرێت، تاکەکەس دەتوانێت ئەمە بکات ڕێبەر ئاپۆیە، ئه‌و بۆخۆى دامەزرێنەری پەکەکەیە، ئەوەی کۆتایی بەم پرۆسەیە ده‌هێنێت، کۆتایی بەتێکۆشانی چەکداریى ده‌هێنێت، ته‌نهاو ته‌نها ڕێبەر ئاپۆ خۆیەتی، با ئه‌مه ڕون بێت".