بڕیارە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی کاربەڕێکەر دەست بەسەر ئەو ماتۆڕسوارانەی لە ترافیک لایتی سوور ناوەستن، یان پێچەوانەی ئاراستەی شەقامەکان دەڕۆن دەگرێت.
ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ٣ ٢٠٢٥، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، ئەو ماتۆڕسوارانە رێزی مافی شۆفێر و ئۆتۆمبێل لە ترافیک لایت و شەقامەکان ناگرن، بوونەتە هەڕەشە بەسەر ژیانی خۆیان و خەڵکی دیکەش، لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ ماتۆڕسوارەکان دەکرێت و دەست بەسەر ماتۆڕەکانیاندا دەگیرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، مۆڵەت دراوەتە کۆمپانیاکانی گەیاندنی خواردن (دیلیڤەری) تا خۆیان لەگەڵ یاساکانی هاتوچۆ بگونجێنن، بە پێچەوانەوە لە ئایندەیەکی نزیک، هەر کۆمپانیا و ماتۆڕسوارێک تۆمارکراو نەبێت، دەستی بەسەردا دەگیرێت.