هاوسەرۆکانی دەمپارتی دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو بە دژی دیموکراسییەت و پێشلکردنی خواست و ئیرادەی ١٦ ملیۆن کەس ناودەبەن و داوای ئازادکردنی دەکەن.
هاوسەرۆکانی دەمپارتی بەجیا هەڵوێستی خۆیان لەبارەی دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵیان سەرکۆنە کرد.
تونجەر باکرهان ڕایگەیاندوە" دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو پێشێلکردنی خواستی ١٦ ملیۆن دەنگدەری تورکیایە و پێویستە هەرچی زوە تەواوی ئەو کەسانەی گەلی هەڵیبژاردون، لە جولەمێرگەوە تا ئیستانبوڵ ئازاد بکرێن".
لای خۆشییەوە توڵای هاتیمئۆغڵاری ڕایگەیاند"ئەوەی ڕودەدات دژی دیموکراسییەتە و لە مێژودا وەک ڕوداوێکی ڕەش دەمینێتەوە".
ئاماژەی بەوەشداوە، بڕیاری دەستگیرکردنی هەڵبژێردراوانی گەل بەتەواوەتی سیاسییە و دەبێت سەرجەم زیندانیکراوانی هەڵبژێردراوی گەل ئازاد بکرێن و دەستوەردان لە ماف و خواستی ٨٥ ملیۆن کەس نەکرێت.