شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند، هیچ به‌ربه‌ستێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق موچه‌ی مانگی سێی موچه‌خۆرانی هه‌رێم به‌ر له جه‌ژن نه‌نێرێت.
ئاوێنە: شاخه‌وان عه‌بدوڵا. ئه‌مشه‌و دوشەممە، له بینای په‌رله‌مانی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی، حكومه‌تی فیدڕاڵ بڕیاریداوه به‌ر له جه‌ژن موچه‌ی مانگی سێی موچه‌خۆرانی خۆی بدات و موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانیش بنێرێت.
ئاماژەی بەوەشدا "به‌دواداچونم كردوه، هیچ به‌ربه‌ستێك نییه له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان نه‌نێرێت، ئێستاش چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ موچەی موچەخۆرانی هەرێم بنێرێت".
جەختیشی كردەوە كە بەغدا هیچ داواكارییەكی نوێی نه‌بوه بۆ ناردنی موچەی مانگی سێ.