موقتەدا سەدر: بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتو ناكەین
  2025-03-27       271       

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانی شیعی رایگەیاند، بەشداری هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراق ناكەین و دەشڵێت، چ سودێك لەوەدایە كە بەشداربین لەگەڵ گەندەڵكاران و ئەوانەی وابەستەن، لەكاتێكدا عێراق دوایین هەناسەكانی خۆی دەدات.

ئاوێنە: موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانی شیعی، لە وەڵامی پرسیارێكدا لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراقەوە، وتویەتی، خوای گەورە گەندەڵكارانی خۆشناوێت و با هەموان بزانن، لەبەرئەوەی گەندەڵی هەیە، بەشداری لە پڕۆسەیەكی هەڵبژاردنی لەنگدا ناكەین كە هیچ شتێكی تێدا نییە جگە لە بەرژەوەندیی تائیفی و ئەتنیكی و حزبی و تەواو دورە لە ئێشوئازاری گەل و لەو كارەساتانەی لە ناوچەكە رودەدەن و هۆكاری سەرەكیشی ئەوەیە كە عێراق و گەلەكەی دەخەنە نێو ئەو كورە سوتێنەرانەی كە هیچ پەیوەندییەكی بەوانەوە نییە.

 هێمای بۆ ئەوەش كردوە، منیش ئێستا پشت بە بنكەی جەماوەری سەدرییەكان لە رەوتی نیشتمانی شیعی دەبەستم و وەك پێشتر فەرمانم پێیان دا دەنگ بدەن، ئێستاش داوایان لێدەكەم بەدوربن لە دەنگدان و خۆكاندیدكردن چونكە ئەوە هاوكاریكردنە لە گوناهدا.

سەدروتوشیەتی، چ سودێك لەوەدایە كە بەشداربین لەگەڵ گەندەڵكاران و ئەوانەی وابەستەن، لەكاتێكدا عێراق دوایین هەناسەكانی خۆی دەدات لەدوای هەژمونی دەرەكی و هێزەكانی دەوڵەتی قوڵ بەسەر تەواوی جومگەكانیدا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×