وتەبێژی حکومەتی ئێران: مووچەکەم 630 دۆلارە
  2025-03-27       445       

وتەبێژی حکومەتی ئێران ڕایدەگەیەنێت کە قەیرانی دارایی کاریگەریی لەسەر سەرجەم هاووڵاتییانئ ئێران دروست کردووە و ئەو مووچەیەش کە وەریدەگرێت بە هۆی دابەزینی بەهای تمەنەوە بەرامبەر بە نزیکەی 630 دۆلارە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە،  فاتمە موهاجیرانی، وتەبێژی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بەرامبەر تمەن بارگرانی لەسەر شانی هاووڵاتییانی ئێران دروست کردووە و وتیشی، درک دەکەین بەوەی کاریگەریی بەرزبوونەوەی بەهات دۆلار لەسەر کەسێک زیاترە کە مووچەکە بۆ نمونە 12 ملیۆن تمەن دەبێت (نزیکەی 125 دۆلار).

موهاجیرانی ئاشکراشی کرد کە مووچەکەی 60 ملیۆن تمەنە کە دەکاتە نزیکەی 630 دۆلار.

لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپەوە، ئیدارەی ئەمریکا دەستیکردووەتەوە بە سەپاندنی سزا بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا و ئەوەش وایکردووە کە ڕۆژ بە ڕۆژ بەهای تمەن زیاتر دابەزێت.

ئەمڕۆش نرخی 100 دۆلار بە 9 ملیۆن و 500 هەزار تمەنەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×