ترەمپ: ئێران بۆردومان دەكرێ، ئەگەر لەگەڵمان نەگاتە رێككەوتن
  2025-03-30       267       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئێران بۆردومان دەكرێت، ئەگەر لەگەڵ ئەمریكا نەگاتە رێككەوتنێكی نوێ لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی. دەشڵێت، ئەمریكا و ئێران لە ئێستادا خەریكی گفتوگۆن.

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە لێدوانێكی تەلەفۆنیدا بۆ كەناڵی "ئێن بی سی"، لەبارەی هەوڵەكانی دانوستانیان لەگەڵ ئێران، وتی"ئەگەر ئەوان(ئێرانییەكان) نەگەنە رێككەوتنێك لەگەڵمان، بۆردومان دەكرێن. بەجۆرێك بۆمباران دەكرێن كە تاوەكو ئێستا هاوشێوەیان نەدی بێت."

ترەمپ وتیشی، ئەمریكاو ئێران لە ئێستادا "خەریكی گفتوگۆن"، بەڵام هیچ وردەكارییەكی لەوبارەیەوە نەخستەڕو.

لێدوانەكانی ترەمپ دوای ئەوە دێن كە لە كاتەكانی پێشتری ئەمڕۆدا، مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، عەلی خامەنەیی، رێبەری باڵای وڵاتەكەیان خۆی وەڵامی نامەكەی ترەمپی داوەتەوەو تێیدا دانوستانی راستەوخۆی رەتكردۆتەوەو داوای بەردەوامیدان بە دانوستانە ناڕاستەوخۆكانی كردوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×