وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان، رایگەیاند، “بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن شەممە چاودێریی مانگ دەکەین”.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 27_ی ئادار_ی 2025 د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان، رایگەیاند، “پشتبەستوو بە بنەما شەرعییەکانی ئایینی ئیسلام، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان لە رێگەی لیژنەی باڵای بینینی مانگەوە بڕیار لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەدات”.
ئاماژەی بەوەش كرد“ئەو هەواڵانەی لەبارەی دیاریکردنی رۆژی جەژنەوە بڵاودەکرێنەوە هیچ بنەمایەکی زانستی و شەرعییان نییە”.
هەر لەو بارەیەوە ناوەندی نێودەوڵەتیی فەلەکناسی پێشبینیکردووە کە رەمەزان لە هەندێک وڵاتدا 30 رۆژ بخایەنێت و جەژنی رەمەزان بکەوێتە رۆژی دووشەممە 31ی ئازار، لە کاتێکدا رەنگە لە هەندێک وڵات رۆژی یەکشەممە 30ی ئازار دەستپێکی جەژن بێت.