وەزیری دادی تورکیا: دەنگۆی ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش راست نییە
  2025-03-27       406       

دوای ئەوەی دەنگۆی ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپە لە پێش جەژنی رەمەزان بڵاوبوەوە، وەزیری دادی تورکیا ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت " راست نییە ". 

ئاوێنە: رۆژنامەنوسێکی تورکیا لە پەخشی راستەوخۆی بەرنامەکەیەدا لەزاری یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا وتی، "سەڵاحەدین دەمیرتاش سزای زیندانیکردنی 10 ساڵەی یەکلاکەرەوەی هەیە بەهۆی ئەوەی ئەندامی رێکخراوێکی تیرۆریستییە، چۆن ئازاد دەکرێت؟"

بەوتەی ڕۆژنامەنوسەکە، وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاماژەی بەوەشداوە کە ئازادکردنی دەمیرتاش لە کارنامەی ئەواندا نییە.

لە رۆژی 4ی 11ی ساڵی 2016دا سەڵاحەدین دەمیرتاش بەتۆمەتی پاڵپشتیکردن لە تیرۆر لەشاری ئەستەنبوڵ دەستگیركراو له‌وكاته‌وه‌ له‌ زینداندایه‌.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×