2025-03-27   861     
لهكۆبونهوهى پهرلهمانى توركیا، یهكێك لهپهرلهمانتاره كوردهكان لهكاتى وتارێكیدا ئاڵاى كوردستانى بهرزكردهوه، ئهوهش كاردانهوهى توندى پهرلهمانتاره توركهكان بهتایبهت پهرلهمانتارانى (ئى پارتى) بهدواى خۆیدا هێناو كێشهو ئاڵۆزیی گهورهى لێكهوتهوه.
ئاوێنە: سرری ساکک سرری پەرلەمانتاری دەم پارتی لەکاتی پێشکهشكردنى وتارێكیدا، ئاڵای کوردستانی بەرزکردەوەو وتی:"سەیرکەن هاوڕێیانی خۆشەویست! ئەمەی دەیبینن ئاڵای کیانی باشوری کوردستانە، ئەمە لەعێراق دەستورییەو نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، هەندێک لەسنور دەرچوو بەم ئاڵایە دەڵێن پەڕۆ، سەیرکەن کاتێک نوێنەرانی هەرێمی کوردستان دێنە ئێرە، لەفڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا ئاڵای تورکو ئەم ئاڵایە لەتەنیشت یەکتر دەشەکێنەوە".
وتیشى:"بەڵام پەڕۆی راستەقینە عەقڵی ئێوەیە، نەژادپەرستیو دوژمنداریکردنی ئێوەیە لەبەرامبەر کورد، تورکیا لەوێدا نوێنەرایەتیی هەیەو مانگانە ملیارێک دۆلار هەناردەی بۆ ئەوێ هەیە، باشە ئێوە بۆچی ئەوەندە دوژمنی کوردن؟"
لهوكاتهدا یوکسەل سەلچوک تورکئۆغڵو پەرلەمانتاری ئیی پارتی لهكاردانهوهى قسهكانى پهرلهمانتاره كوردهكه هێرشى بۆسهر كورد دهستپێكردو وتى:"بارزانی دوای عێراق، ئەرکی دامەزراندنی دوەمین کیانی جوداخوازیە لەتورکیا، نەزانیی ڕاستەقینە ئەوەیە بانگەشەی یەکێتیی خاکی تورکیا بکەیتو بارزانیستان بەهەڕەشە نەزانیت".
بهردهوام بوو ڕایگهیاند، "ئەوەی ئێوە پێیدەڵێن پەیوەندیی بازرگانی، پێشمەرجی پەکەکە بوو بۆ ئەم قۆناغە، ئەو بەناو کیانە، بەداگیرکردنی کەرکوک، هەولێرو ناوچەی تورکمەنئەلی، بەڕوخاندنی فەرمانگەی ناسنامەی تورکمانەکانو فەرمانگەی تاپۆی ئەوان بونیات نرا".
تورکئۆغڵو هەروەها سهبارهت بهئەم پرۆسەیەی ئێستا لەنێوان حکومەتو دەم پارتی هەیە جهختیكردهوه، "ئێوە هەر چ درۆیەک دەکەن بیکەن، ئەم پرۆسەیە ناپاکییە، ئەوەی وا لەئیمراڵی پاڵکەوتوە، بکوژی کۆرپە، سەردەستەی جوداخوازانو ئاپۆی دڕندەیە"، لهوكاتهدا پەرلەمانتارانی دەم پارتی بهتوندى ڕوبهڕوى بونهوهو ئهوهش وایكرد لەنێو هۆڵی پەرلەماندا گرژیی دروست بێت.
گوڵستان کڵچ کۆچیغیت بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی چوە سەر سەکۆی وتار خوێندنهوهو بهدهنگێكى بهرز ڕایگهیاند، "لەم وڵاتەدا کەسانێک دەیانەوێت بەمشەخۆری لەسەر خوێن، فرمێسکو مەینەتی بژین، کەسانێک دەیانەوێت کێشەی کورد بۆ هەمیشە بەردەوام بێت، ئێستا ئێمە لێرەدا باس لەپرۆسەیەکی مێژویی دەکەین، باسی چارەسەری دیموکراسیانەی کێشەی کورد دەکەین، بەڵام هەندێک لەپەرلەمانتاران بەزۆر هەوڵدەدەن زمانێک بەکاربهێنن بۆ ئەوەی پرۆسەکە ژەهراوی بکەن، من ئەم شێوازی قسەکردنە قبوڵناکەمو ئەوە هەر لەخۆیان دەوەشێتەوە، قسەی خراپ بۆ خاوەنەکەیەتی، ملیۆن جار جارانی دەکەمو ئاراستەی خۆی (تورکئۆغڵو) دەکەمەوە، ئەو وتانەی لەسەر بەڕێز ئۆجەلان کردیو ئەوانەش کە لەسەر گەلی کورد کردی، هەمووی ئاراستەی خۆی دەکەمەوە".
تورهان چۆمەز بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی ئیی پارتی وەڵامی هاوتا دەم پارتییەکەی دایەوەو وتی:"دەزانی بۆچی وتمان پەڕۆ؟ با بۆتانی ڕون بکەمەوە، چونکە پەڕۆیەو ئاڵا نییە"، لەوکاتەدا پەرلەمانتارانی دەم پارتی بەدەنگی بەرزەوە دەیانوت:"بەتەربیەتەوە قسە بکە".
جارێكى دیكه گوڵستان کڵچ کۆچیغیت بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی هاتهوهدهنگو وتى:"سیمبوڵو دەستکەوتەکانی گەلی کورد بۆچی ئێوە ناڕەحەت دەکات؟ هەرێمی کوردستانی عێراق لەنێو خاکی عێراقو لەئاستی نێودەوڵەتیدا ناسراوە، بۆ ئێمەش گرنگە، ئەوە سنوری تۆیە بەئاڵاکەی بڵێیت پەڕۆ؟ تۆ کێیت بەئاڵای کوردان دەڵێیت پەڕۆ؟".